
plus4
پێش ٢ مانگ
پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند، کە قاسەیەکی پڕ لە پارەی دوکانێکی فرۆشتنی شیرینی لە شەقامی قودس دزیوە.
فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردوەتەوە، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک تیمێکی کارکردنی بۆ چاودێریکردن و راوەدوونانی تۆمەتبارانی دزییەکە پێکهێنا و دوای تەماشاکردنی کامێراکانی چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری توانراوە یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەن.
بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی کەرکوک ، تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا ناوە کە لەنێو دوکانەکەدا قاسەیەکی پارەیان دزیوە.