plus4
پێش ٢ ساڵ
چەند رۆژێکە وێنەی دکتۆر عەبدولقادر عزەدین وەزیری پەروەردەی سەردەمی سەدام حسێن بڵاودەکرێتەوە گوایە ئێستا دوکانێکی فرۆشتنی مەوادی خۆراکی لەقەزای شرگات کردووەتەوە!!!
دوای بەدواداچونێکی plus4 دەرکەوتووە مێژوی فۆتۆکە دەگەڕێتەوە بۆ چەند ساڵێک پێش ئێستا، بەوتەی ئوسامەی کوڕی دکتۆر عەبدولقادر، باوکی خانەنشینەو هیچ کات دووکانی نەبوە، بەڵکو سەردانی هاوڕێیەکی کردووە (کلینیکی ڤێتێرنەری) هەیە و لەوێ وێنەکە گیراوە.
دەشڵێت " خەڵکی شرگاتین بەڵام ئێستا دانشتووی بەغداین ."
_دکتۆر عەبدولقادر عزەدین (تەمەنی 88 ساڵە) لەقەزای شرگاتی پارێزگای نەینەوا لەدایکبوە.
_لەساڵی 1981 -1991 وەزیری پەروەردەی عێراق بوە، دواتر لەساڵی 1983 - 1985 وەزیری خوێندنی باڵا بوە بەوەکالەت.