خاشاک
plus4
پێش ٢ مانگ

ئیدارەی کەرکوک کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی بڵاوبوونەوەی پاشماوەو زبڵ و خاشاک و ریسایکلکردنی لەڕێی کارگەی تایبەتمەندەوە بە هاوکاری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

نیشتیمان فاتیح بەڕێوەبەری بەشی کوالێتی لەکەکوک راگەیاند، پڕۆژەی ریسایکلکردنەوەی خۆڵ ۆ خاشاک و کاراکردنی پێویستی بەدروستکردنی کارەگەو هەروەها گرنیگیدان بە شێوازەکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک ، ئەویش لەڕێی دابینکردنی بڕێک پارە بۆ خاوەن خانوو و کارگەو مۆڵەکان وەکو پاڵپشتییەک تا پاشماوەکانیان لەسەر شەقام و شۆستەکان فڕێ نەدەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشی کوالێتی و لیژنەی خزمەتگوزاری لە پارێزگای کەرکوک تاوتوێی ئەو بابەتەیان کردووە بەتایبەتی کە لەئێستادا بوەتە مەرترسییەکی جدی لەسەر ژینگەو تەندروستی گشتی، بۆیە باشترین چارەسەر کاراکردنی پرۆژی ریسایکلکردنە.