
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 مانگ
ئەمڕۆ، لەسەر سکاڵای عەرەبێکی هاوردە بەناوی (صالح مشوط)، بەبڕیاری دادگای دووبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک، کەسایەتی و جوتیارێکی کورد زیندانی کرا.
جوتیارە کوردەکە کەسایەتیی ناوچەیەکەو ناوی (دەشتی خدر جەمیل)ەو بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ڕاگیرا (توقیف) کرا.
سکاڵاکەی ئەو عەرەبە هاوردەیە بەهۆی کارکردنی جوتیارە کوردەکەو کێڵانی زەوییەکەی خۆیدا بووە لەگوندی (پەڵکانە)ی سنووری ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە پارێزگای کەرکوک.