باريزكارى كةركوك
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 مانگ

ڕێبوار تەها؛ مستەفا پارێزگاری کەرکوک، سەردانی خانەوادەی ئەو منداڵە دەکات کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی پەلاماری سەگەوە لەنزیک قوتابخانەکەی گیانی لەدەستدا.

 

ڕێبوار تەها؛ سەردانی ماڵی (ئەلەند ئەیمەن ڕەمزی) تەمەن 9 ساڵان کرد کە بەکارەساتێکی جەرگبڕو لەئەنجامی پەلاماری سەگی هاردا بووە قوربانی و بۆ ئەو مەبەستەش پارێزگاری کەرکوک هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی بۆ بنەماڵەی ئەلەتدی پەپوولە دەربڕی و پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستهی خانەوادەکەی کردو مەرگی ئەلەندی بە کارەساتێکی تراژیدی و لەبیر نەکراو ناوزەند کرد.

 

(ئەلەند ئەیمەن ڕەمزی) تەمەن 9 ساڵان، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لەڕووداوێکی دڵتەزێندا لەکۆمەڵگەی جوان سیتیی شاری کەرکوک، بەهۆی پەلاماری سەگی هارەوە گیانی لەدەستدا.