راكان جبوريي
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 مانگ

راكان جبوری ئەندامی هاوپەیمانی عەرەبی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك نایاساییە چونكە من سەرۆكی بەتەمەنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكم و لەو دانیشتنەدا ئامادە نەبومە.

 

وتیشی، حكومەتی عێراقی ئاگادار دەكەینەوە ئەگەر ئم دۆخە بەم شێوەیە بمێنێتەوە لەبەرژەوەندی ئاسایشی كەركوك و عێراق نابێت.

 

راكان جبوری لەكۆتایی وتەكانیدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات كە ناتوانێت لەوە زیاتر بچێتە ناوەڕۆكی ئەو بابەتانەی رودەدەن ئەگەر دادگای كارگێڕی لەبەرژەوەندی ئەوان دۆسییەی ئەنجومەن و پارێزگاری كەركوك یەكلانەكاتەوە.