
plus4
پێش 3 مانگ
شارەوانی کەرکوک تەرخانکردنی 20 ملیار دیناری بۆ دروستکردنی دوو باخچەو پارک فراوانی سەوزایی راگەیاند.
عەدنان شکور وتەبێژی شارەوانی کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی plus4ی راگەیاند، لەسەر راسپاردەی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، بڕی 20 ملیار دینار بۆ دروستکردنی دوو باخچەو پارکی فراوان بە پانتایی 200 دۆنم زەوی تەرخانکراوە کەپانتایی هەر یەکێکیان 100 دۆنم زەوییە .
وتیشی ، باخچەکان دەکەونە باکورو باشوری پارێزگاکەو ئەوەی باکور دەکەوێتە سەرووی گەڕەکی دەروازەو نزیک زانکۆی قەڵەم.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەردوو پرۆژەکە لەداهاتوویەکی نزیکدا دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە کە مەبەست لێیان زیادکردنی رێژەی سەوزایی و نیشاندانی سیمایەکی جوان و شارستانی لە دەروازەکانی پارێزگاکەیە هەروەها دەبێتە شوێنی حەوانەکان و پشوودانی کەرکوکیەکان و بەسەربردنی کاتێکی خۆش تێیاندا.