
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 مانگ
نوسینگەكانی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران لەپارێزگای كەركوك، پابەندبونی خۆیان بە مانگرتنی سەرتاسەرییەكە راگەیاندو بڕیاریاندا لە20ی ئەم مانگەوە دایبخەن و تا جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان، موچەی فەرمانبەرو خانەنشینان و تۆڕی كۆمەڵایەتی دابەش نەكەن.
نوسینگەكانی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران لەتەواوی عێراق دژی لێدوانێكی پارێزگاری بانگی ناوەندی هەڵوێستیان وەرگرتووەو بڕیاریانداوە مانگرتنی سەرتاسەری رابگەیەنن تاوەكو داواكارییەكەیانیان جێبەجێ دەكرێت.
داواكارییەكانیان بریتین لە، پێدانی مۆڵەتی فەرمی لەلایەن كۆمپانیا باوەڕپێكراوەكانەوە، مامەڵەی راستەوخۆ لەلایەن بانكی ناوەندی و مافەكانیان بپارێزرێت.
لەم حاڵەتەدا كە نوسینگەكان بڕیاری مانگرتنیان داوە، فەرمانبەران ناچارن لە لقەكانی بانكی رەشیدو رافیدێن، موچەكانیان وەربگرن كە لۆدێكی زۆر دروست دەكات