شاسوار
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ

- شاسوار عەبدەلواحید: پارتی بەڵێنی پێداوین 6 وەزارەتمان لەحکومەتی هەرێم بداتێ لەگەڵ 30 بریکاری وەزیرو بەڕێوەبەری گشتی.

 

- شاسوار عەبدەلواحید: پارتی رازیبوە ئەو 6 وەزارەتە بەهەموو دەسەڵاتەکانەوە رادەستمان بکات.

 

- شاسوار عەبدولواحید: پارتی تەنها وتووێتی سەرۆکی حکومەت و هەرێم نادەین ئەگینا هەرچی وەزارەتە قابیلی دانوستانە.

 

- شاسوار عەبدولواحید: 16 خاڵمان داوەتە پارتی ئەگەر رازیبێت بەجێبەجێکردنی ئەوە لەحکومەتی داهاتوو بەشدار دەبین.

 

- شاسوار: ناچینە حکومەتەوە ئەگەر بەڵێنمان پێ نەدرێت کە باج کەمبکرێتە و ئەو بەڵێنانەی بەخەڵکمان داوە بتوانین جێبەجێی بکەین.

 

- شاسوار عەبدەلواحید: بەشێک لەخاڵەکان بریتین لە سلفەی هاوسەرگیری و خانوبەرە دەستپێ بکاتەوە، دەسەڵاتمان هەبێت بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، داهاتی نەوت و دەروازەکان شەفاف بێت، لەگەڵ پێکهێنانی ئەنجومەنێکی دادوەری لەدادوەرانی ئازاو بێ لایەن.

 

- شاسوار: ئەوانەی تۆمەتبارمان دەکەن کە چوینەتە پاڵ پارتی و رێککەوتنی ژێر بەژێرمان کردووە، فەرموو وەرن ( نەوەی نوێ و یەکێتیی و کورسی کۆتاکان و کۆمەڵ و یەکگرتوو ) نیوە زیاترین فەرموو با سەرۆکی حکومەت دابنێن و کورسییەکانی ئێمەش بۆ ئەوان بەدیاری بێت.