كريبةست
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 11 مانگ

عێراق یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای بریچ پیترۆلیۆم مۆرکرد بۆ پەرەپێدانی چوار کێڵگەی نەوتی کەرکوک.

 

مەراسیمی واژۆکردنی یاداشتنامەکە لەشاری لەندەن بوو کە بۆ هەڵسەنگاندن و پەرەپێدانی هەرچوار کێڵگەی نەوتی کەرکوک بوو کە تیایدا وێڕای جێگری سەرۆک وەزیران، (حەیان عەبدولغەنی)ش ئامادبوو.

 

یاداشتنامەکە، عامر خەلیل؛ بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور وەک لایەنی عێراقی واژۆی لەسەر کرد.

 

ئامانج لەیاداشتنامەکە ئەوەیە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەو پەرەپێدانی چوار کێڵگەی کۆمپانیای نەوتی باکوور لەکەرکوک بنێردرێت بۆ کۆمپانیای ناوبراو، ئەویش بۆ زیادکردنی بەرهەم و گەیشتن بە بەرزترین ڕێژەو باشترین کوالتیی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لەکێڵگەکانی کەرکوک.