
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 مانگ
لەبەرامبەر ڕێگری لێكردنیان لەهاتنە ژوورەوە بۆ نێو شاری كەركوك، لەبازگەی دارەمانی شاری کەرکوک، ژمارەیەکی زۆری شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان گردبوونەوەو ڕێگەی سەرەکیی کەرکوک - هەولێریان داخست.
شۆفێرانی بارهەڵگر گلەیی و گازاندەیان لەبەرپرسانی بازگەکەیە کە لەگومرگی بازگەکەدا بەهیچ شێوەیەک کارەکانیان ڕایی ناکرێت و پەراوەكانیشیان مۆر ناکرێت و واژۆ ناكرێت.
شۆفێرانی بارهەڵگر دەڵێن: بەرپرسانی بازگەی دارەمان وێڕای ڕایی نەکردنی کارەکانمان، ڕێگە نادەن بێینە نێو شاری کەرکوکەوە.