ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 11 مانگ
بەپێی پێشبینییەکانی دەزگای کەشناسیی عێراق، سبەی پێنج شەممە یەکێک لەساردترین ڕۆژەکانی ساڵ دەبێت.
شەپۆلی سەرماکە زۆرێک لەناوچەکانی عێراق دەگرێتەوەو لەبەشێک لەناوچەو پارێزگاکانی وڵاتیش دەگاتە ئاستی بەستن و پلەکانی گەرما بۆ نزیک پلەی سفری سەدی دادەبەزن.
ئەمڕۆ كە یەكەم ڕۆژی چلەی زستانە، کەرکوکیش بێبەش نییە لەدابەزینی پلەکانی گەرما، بەجۆرێک نزمترین پلەی گەرما بۆ 5 پلەی سەدی دادەبەزێت و لەئەمشەوەوە شەپۆلی سەرماکە دەستپێدەکات.





