plus4
پێش 3 هەفتە
ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوەوەو سەبارەت بە تاپۆکردنی خانووە تەجاوزەکان لە بەغدادو پاێزگاکانی دیکەی عێراق چەند بڕیارێکی دەکرد ، بەڵام پەنگین رێگانی وەزیری شارەوانییەکانی عێراق کە لەپشکی پارتییە ، کەرکوکی لە پروسەی تاپۆکردنەکە بێ بەشکرد .
ئاژانسی هەواڵی plus4 زانیاری ورد سەبارەت بە رەشنوسی بڕیارەکە لە پێش کۆبونەوەکەو پاشان زیادکردنی بڕکەی بێبەشکردنی کەرکوک لەلایەن وەزیرەکەی پارتیەوە دەخاتەڕوو.
بەپێی زانیارییەکانی plus4 دوای خوێندنەوەی بڕیارەکە و زیادکردنی بڕگەکەی کەرکوک، خالید شوانی وەزیری دادی عێراق و چەند وەزیرێکی دیکە نیگەرانیان دەبڕی و داوای لابرنی ئەو بڕگەیان کردووە.
دەرەنجامیش رێکەوتون لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەتی شارەوانییەکان و ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەهەماهەنگی پارێزگارو شارەوانی کەرکوک پێبهێنن و ئەگەر دەرکەوت خانووە زیادەڕۆکانی کەرکوک بەهەمان دیزاینی بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دروستکراوە ئەوە دەست بەتاپۆکردنیان دەکرێت، بەڵام بەپێی بڕیارەکانی ئەمڕۆی ئەنجومەی وەزیران و تا ئەم ساتە، کەرکوک بەهۆی وەزیرەکەی پارتیەوە لەدەرەوەی بڕیاری تاپۆکردنی خانووە تەجاوزەکانە.
بەپێی بڕیارەکە ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران هەر خانویەک لە پێش 10/12/2024 دروست کراوە کە کۆتا رۆژی سەرژمێرییەکەی عێراقە لەبەغدادو پارێزگاکانی دیکە تاپۆدەکرێن جگە لەکەرکوک ، هەر خانویەکیش لەدوای ئەو مێژوەوە دروستکراوە لادەبرێن.
هاوکات هەر خاوەن ماڵێک یەک خانووی بەسەردا تاپۆدەکرێت و دەبێت خانوەکانیش لەنێو سنوری ماستەرپلانی پارێزگاکاندا بن.
پێویستیشە لەماوەی 180 رۆژدا هەر خاوەن ماڵێک مامەڵەی تاپۆکردنی خانوەکەی پێشکەش بکات.