كركوك
plus4
پێش 3 هەفتە

هوشیار هیجران ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک داوای هەڵوەشاندنەوەی پشووەکەی سبەینێی کاکەییەکان دەکات کەسەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاری لەسەردابوو.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە نوسراوێکیدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە ، کاکەیی هۆزە (قەبیلەیە) نەوەک تایەفە و تەنها ئیبراهیم ئاغا میری هۆزی کاکەیی دەتوانێت لێدوان و بڕیاربدات و داواکاری ئاڕاستەی لایەنی حکومی بکات بەناوی کاکییەکانەوە.

پێشتریش سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەنوسراوێکیدا رەزامەنی نیشاندا لەسەر ئەوەی سبەی بەبۆنەی جەژنی قوڵتاسەوە بکرێتە پشووی فەرمی بۆ کاکەییەکانی کەرکوک.