ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 هەفتە
وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، بەپێی پارەی تەرخانكراو لە بڕگەی (هـ)ی یاسای بودجەی فیدراڵی كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانەوە پەسەندكراوە، هاوشێوەی فەرمانبەرانی فیدراڵی، موچەو شایستەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی خەرچكردووە.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، سەرەڕای پابەندنەبوی هەرێم بە ناردنی داهاتە نانەوتییەكان كە بەپێی داتاكان (4.350) ملیار دینارە و دادگای فیدراڵی لەبڕگەی 3ی بڕیارەكەیدا هەرێمی بەرادەستكردنی داهاتەكە پابەندكردووە، بەڵام ئەوان موچەی ( خانەنیشنان، تۆڕی كۆمەڵایەتی، فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی )ی حكومەتی هەرێمیان خەرچكردووە.
هەروەك موچەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی (130 ملیار و 931 ملیۆن) دینار و موچەی خانەنشینانی سەربازیش ( 650 ملیار و 40 ملیۆن دینار )، موچەی خانەنشینی مەدەنی ( 776ملیار و 657 ملیۆن دینار )، موچەی كەسوكاری ئەنفالكراوان ( 98 ملیار و 346 ملیۆن دینار )، منحەی موچەی زیندانیانی سیاسیش ( 10 ملیار و 721 ملیۆن دینار )بوە.
وەزاەرتی دارایی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە بەرپرسیارێتی خەرچكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا و بەشێوەی مانگانە لەئەستۆی ئەودا نییە و دواكەوتنی خەرچكردنی پارەكەش لەئەنجامی پابەندنەبونی حكومەتی هەرێمە بەبڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی كە دەبێت موچەی فەرمانبەرانی تەوتین بكات.