plus4
پێش 3 هەفتە
سەندیکای پارێزەرانی کەرکوک داوا لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەکات بەشێوەیەکی یاسایی رێی بە پارێزەران بدرێت چەک هەڵبگرن.
ئەم داواکارییەی لقی کەرکوک سەندیکای پارێزەرانی عێراق دوای روداوێکی تەقەکردن لە دوو پارێزەری کەرکوک و هەڕەشەکردن لێیان دێت لە کەرکوک.
شەوی رابردوو لەگەڕەکی واستی کەرکوک ، دوو پارێزەر لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلێک بوەتە دەمەقاڵەیان و شۆفێرەکە تەقەی لێکردوون و هەڵاتوون
لەروداوەکەدا کەس بریندار نەبوە و پارێزەرەکان و خاوەن کۆفییەکە لەبنکەی پۆلیسی تسعین سکاڵایان لەسەر شۆفێرەکە تۆمارکردووە، چونکە شەڕەکە لەبەردەم کۆفییەک رویداوە کاتێک لەسەر شێوازی راگرتنی ئۆتۆمبێل دەمەقاڵە دروستبوە.