ناوەندی شێرپەنجە
plus4
پێش 3 مانگ

بەپێی ئامارێک لەماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە 1900 کەس سەردانی سەنتەری چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجەیان کردووە لە کەرکوک و وەکو توشبووی نوێی ئەو نەخوشییە ناوی خۆیان تۆمارکردووە، دەکاتە رۆژانە سێ بۆ چوار نەخۆشی نوێ کە توشی ئەو نەخۆشییە بوونە.

هاوکات بەپێی ئامارێکی سەنتەری چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجەش لەماوەی ساڵی رابردوودا سەنتەرەکەیان پێشوازی لە زیاتر لە 28 هەزار نەخۆش کردووە کەبەشێکیان ناویان خۆیان تۆمارنەکردووە.

بەرێوەبەری تەندروستی کەرکوکیش باسی لەوەکردووە، بەشێک لەو نەخۆشانەی سەردانی سەنتەرەکە دەکەن ناویان تۆمارنەکراوە بەڵام ناچارن چارەسەریان بکەین ، بەو پێیەی نەخۆشی شێرپەنجە ناکرێت بێ چارەسەر بمێنێتەوە.