تەقەکردن
plus4
پێش 11 مانگ

کەمێک پێش ئێستا لەشەقامی قودسی شاری کەرکوک روداوێکی تەقەکردن رویدا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی plus4 کەوتووە، دوو پارێزەر لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلێک بوەتە دەمەقاڵەیان و شۆفێرەکە تەقەی لێکردوون و هەڵاتوون.

لەروداوەکەدا کەس بریندار نەبوە و پارێزەرەکان و خاوەن کۆفییەکە لەبنکەی پۆلیسی تسعین سکاڵایان لەسەر شۆفێرەکە تۆمارکردووە، چونکە شەڕەکە لەبەردەم کۆفییەک رویداوە کاتێک لەسەر شێوازی راگرتنی ئۆتۆمبێل دەمەقاڵە دروستبوە.