ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ ڕۆژ
دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، لەگەڵ پۆلیسی ئەنتەربول توانیویانە "سەمیر یونس شوکر" لەتورکیا دەستگیربکەن و بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێم لەرێگەی هەرێمی کوردستانەوە بگەڕێنرێتەوە بۆ کەرکوک.
دەستگیرکراوەکە کاتێک ئەندامی لیژنەی خەرچکردنی پارەی چەکی بانکی دانەوێڵەی جوتیاران بوە، دەیان گەندەڵی کردووەو لەلایەن دادگای تاوان و جونحی کەرکوکەوە بەشێوەی (غیابی) بە هەشت ساڵ زیندانی سزا دراوە.
تاوانبارە بە خەرچکردنی پارەی شایستەی جوتیاران بە کەسانی ترو بێ ئاگاداری خاوەنەکەی و دواتر چەکی بانکی جوتیارانی بەکەسێک داوە بەبێ بونی بریکارنامە لەلایەن جوتیارەکانەوە.