كةركوك09
plus4
پێش 4 ڕۆژ

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسنوری پارێزگای كەركوك چەكدارێكی گروپی تیرۆرستی د11عش خۆی ردەستی هێزە سەربازییەكانی عێراق كردووە.

 

زیاتر لەسەرچاوەیەك زانیارییەكەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی plus4 پشتراستكردووەتەوە بەڵام هێشتا هیچ دامەزراوەیەكی ئەمنی بەفەرمی هەواڵەكەی رانەگەیاندووە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی plus4 كەوتووە، چەكدارەكە لەناوچە سەختەكانی باشوری كەركوك لەدەستی گروپەكەی هەڵاتووە و خۆی رادەست كردووە بەڵام نەگوازراوەتەوە بۆ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك بەڵكو بۆ شوێنێكی تر گواستراوەتەوە.

 

ئەمەش لەكاتێكدایە كە فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق و هاوپەیمانان رۆژانە بەچڕۆی بۆردوومانی ئەو ناوچانە دەكەن كە چەكدارەكانی تێدایە و زیانی زۆری پێگەیاندوون.