plus4
پێش 5 ڕۆژ
ئێوارەی ئەمڕۆ دوو کرێکار لەمەنهۆڵی ئاوەڕۆی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبون بە خنکاوی دۆزرانەوە.
یەکێک لەو کەسانەی خنکاوە ناوی (فەهمی حەمەد عەلی) رۆژبەیانییە لەدایکبوی 1983ی چەمچەماڵەو چەند رۆژێکە بۆ کرێکاری لەو شوێنە بوە.
فەهمی، باوکی چوار منداڵە ( سێ کوڕو کچێک ).
کرێکارەکەی دیکەش ناوی (گەیلان یونس) لەدایکبوی 1993ـــەیە و دانیشتووی رێگەی بەغدای کەرکوکە.