كركوك باران
plus4
پێش 18 کاتژمێر

کشناسی عێراق رایگەیاند روژی شەممەی داهاتوو شەپۆلێکی باران چەند پارێرگایەکی عێراق دەگرێتەوەو کاریگەری شەپۆلەکەش بۆ نزیکەی 15 کاتژمێر بەردەوام دەبێت.

هاوکات ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی دەڵێت ئێوارەی شەممەی ھەفتەی داھاتوو ١١ی کانونی دوومی ٢٠٢٥ ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارینەوە لە ئەنجامی ھاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەراست و ھاتنی ھەوایەکی کەمی شێدار لە دەریای سوورەوە.

پێبشبینیشی کردووە کاریگەری شەپۆلەکە بەشێوەیەکی بەگشتی ١٠ بۆ ١٤ کاتژمێر بخایەنێت و تا بەیانی رۆژی یەکشەمە ١٢ی مانگ بەردەوام بێت ، ئەگەری بارانبارینی باش و مامناوەند لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و دھۆک و سنوری ئیدارەی سۆران ئەبێت بەرێژەی ١٠ تا ١٥ ملم و لەناوچەکانی پارێزگای ھەولێر و کەرکوک و ھەڵەبجە و گەرمیان کاریگەری کەمتر ئەبێت بەجیاوازی شوێنەکان بارانی کەم بۆ مامناوەند ئەبارێت بەرێژەی ٢ تا ٧ ملم".

ئاماژەی بەوەشداوە پلەکانی گەرماش ٣ تا ٤ پلە نزمەبێتەوە و دوابەدوای ئەم بارانە ئەگەر ھەیە کۆتای ھەفتەکەش بارانێکی دیکە لە باکورەوە ڕووبکاتە ناوچەکە بگرێتەوە.