plus4
پێش ڕۆژێک
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لەرێگەی فڕۆکەکانی ئێف16ـــەوە ئەو مەفرەزانەی د١١عشیان بۆردوومان کردووە کە لەحەشارگەو تونێلەکانیان لەسنوری کەرکوک وەها خۆیان حەشاردابوو کە وایان دەزانی ئاشکرا نابن.
بەپێی راگەیەندراوەکە کە بۆ plus4 نێردراوە، بۆردوومانەکان زنجیرە چیای حەمرینی کردووەتە ئامانج و لەسەر زانیاری وردی دەزگای دژەتیرۆر و پاڵپشتی هونەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوە.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان دەڵێت: ئەو مەفرەزانەی ئەمشەو بۆردوومان کراون، وایاندەزانی شوێنەکانیان ئەوەندە ئارامە کە ناکرێنە ئامانج یاخود دەستی هێزەکانمان ناگەن پێیان بەڵام هەمویان کوژران.
ئۆپراسیۆنەکە دوای ئەوەدێت کە لەچەند رۆژی رابردوودا لەزنجیرە چیای حەمرین روبەڕوبونەوەی قورس لەنێوان تیمێکی هاوبەش لەهاوپەیمانان و دژەتیرۆر لەگەڵ د١١عش رویدا بەهۆیەوە کارمەندێکی دژەتیرۆر شەهیدکراو سەربازێکی هاوپەیمانانیش کوژراو دووانی دیکەیان برینداربون.