ياوز
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ڕۆژێک

لەكاتی بەشداریی لەپرسەیەكدا، ڕێگری لەجێگری پارێزگاری كەركوك دەكرێت لەوەی بچێتە پرسەی بەرپرسێكی پێشووی جەبهەی توركمانی و تەقەی بەسەردا دەكرێت.

 

كەمێك بەر لەئێستا لەبەردەم مزگەوتی (نور كەبیر) لەگەڕەكی ڕێگەی بەغدا، یاوز حەمید، جێگری پارێزگاری كەركوك لەپشكی توركمان، لەلایەن بەرپرسانی جەبهەی توركمانییەوە رٍِێگریی لێكرا لەوەی بەشداریی لەپرسەی قاسم قەزەنچی، بەرپرسی پێشووی جەبهەی توركمانی بكات و بەهۆیەوە گرژی دروستبوو، تەقەش بەئاسماندا كراوە.

 

بەپێی زانیارییەكانی پڵەس فۆڕ، دوێنێش لەكاتی بەخاكسپاردنیدا، بەرپرسانی جەبهەی توركمانی ڕێگرییان كردووە لەوەی یاوز حەمید لەڕێوڕەسمەكەدا بەشداربێت.

 

لەئێستاشدا هێزێكی زۆری پۆلیسی ئامادەو پۆلیسی فریاكەوتن و تەكنیكیی كەركوك، بەرەو شوێنی ڕووداوەكە ڕۆیشتوون و دۆخەكە هێور بووەتەوە.

 

ئەمەش لەكاتێكدایە، دوای دەستبەكاربوونی یاوز حەمید وەك جێگری پارێزگاری كەركوك كە بە كوتلەی ئەرشەد ساڵحی دادەنرێت، مەكتەبی تەنفیزیی جەبهەی توركمانی، بەسەرۆكایەتیی حەسەن تۆران بڕیاریدا بەدوورخستنەوەی ناوبراو لەڕیزەكانی و بەخیانەتكار ناوزەند كرا.