ئاهەنگی سەری ساڵ
plus4
پێش 3 ڕۆژ

گرتەیەکی زۆری ڤیدیۆ لەتۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوبونەتەوە کە لەشەوی سەری ساڵدا لەبەردەم مۆڵێکی شارەکەو شەقامی پارێزگا ژمارەیەک کچ و ژن بەبەرچاوەی هەزاران کەسەوە رەقس دەکەن.

بەشێک لەهاوڵاتیان دەڵێن: ئەم کارانە دوورن لەدابونەریتی خەڵکی کەرکوک.

هاوڵاتیان پێیان وایە ئەوانەی لەگرتە ڤیدیۆکان دەرکەوتوون ئەو خەڵکە نامۆیەن کە لەچەند ساڵی رابردوودا لەشارەکانی دیکەوە هاتوونەتە کەرکوک و ئەوەش ئەنجام و بەرهەمەکەیەتی.