پارێزگاری کەرکوک
plus4
پێش 3 ڕۆژ

لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا، ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک

پێشوازی كرد لە (ئەیمەن حسێن) .. یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێڕاق .

پارێزگاری کەرکوک بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ وە پیرۆزبایی لە سەرجەم وەرزشوانانی شاری کەرکوک کردو پشتیوانی ئیدارەی كەركوكی دووپات كردەوە بۆ وەرزشوانان و لاوان .

هاوکات ستایشی پێگە و ڕۆڵی یاریزان ئەیمەن حسێن و سەرجەم لێهاتووەکان و گرنگی پاڵپشتیکردنی وەرزشی کرد.

جەختیشی کردەوە لەوەی کە پشتگیری کردنی تیپەکەو یاریزانان دەبێتە مایەی پشتگیریکردنی هەوڵەکانی هەڵبژاردەی بۆ سەرکەوتن لە مۆندیال .