
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 مانگ
كەمێك پێش ئێستا هێزێكی سەربازی چونەتە سەر گەڕەكی نەورۆزی شاری كەركوك كە دانیشتووانەكەی كوردن، هەوڵیانداوە یەكێك لەو خانوە چۆڵانەی دەستیان بەسەریدا گرتووە بەو خێزانەی ببەخشن كە لەدوو شەوی رابردوودا خانۆكەیان سوتێندرا بەڵام خەڵكی گەڕەكەكە رێگریان كردووە.
بەپێی زانیارییەكان، ئیدارەی كەركوك دەستوەردانی كردووەو كارەكەی راگرتووە.
زیاتر لە دوو ساڵە سوپای عێراق چونەتە نێو گەڕەكی نەورۆز و دەستیان بەسەر پێنج خانودا گرتووەو بەبیانوی ئەوەی خاوەندارێتیی خانۆكان بۆ وەزارەتی بەرگری دەگەڕێتەوە، دەیەوێت دانیشتووانەكەی چۆڵی بكەن و پرسەكەش تائێستا بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.