ريبوار تةهاهاها
plus4
پێش 3 مانگ

رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رایگەیاند چەندین پرۆژەی ستراتیژی لە ساڵی داهاتوودا لە كەركوك دروستدەكرێت ، بۆیە ساڵی داهاتوو ساڵی سوپرایزەكان دەبێت بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاكە.

پارێزگاری كەركوك لە میانەی كردنەوەی خوێندنگایەكی دیكەی نێودەوڵەتی لە كەركوك وتیشی، لە سەرەتای ساڵی داهاتوەتەوە دەست بەجێبەجێكركردنی چەندین پرۆژەی ستراتیژی دەكەین وەكو پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوەو پردو تونێڵ و رێگاوبان و دروستكردنی سەوزایی بەرفراوان.

دووپاتیشیكردنەوەی پرۆژی ئاوی پەنجا عەلی لە مێژووی كەركوكدا بێ وێنەیەو نەكراوەو جێبەجێی دەکەین.

موژەی ئەوەشیدا كە، ئەو پرۆژانە لەسەر داهاتی پترۆ دۆلار دروستدەكرێت، بۆیە كێشەی پارەیان بۆ دروستنابێت.

سەبارەت بە كۆتا ساتەكانی ئەمساڵیش ، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، بەرنامەیەكی تایبەت و جیاوازیان بۆ كۆتا ساتەكانی ساڵ داناوەو لەدوای كاتژمێر 12ی ئەمشەو ئاسمانی كەركوك بە یاری ئاگرینی مۆدێرن روناكدەكەینەوە.