مالکی
plus4
پێش مانگێک

نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا چەند پرسێكی گرنگی سەبارەت بە دۆخی عێراق و ناوچەكە خستەڕوو ئەمە باشێک لە قسەکانێتی:-

🔸دوای روخانی بەشار ئەسەد، لەداهاتوودا هەڕەشەكان دەگەنە ئوردن و رەنگە ئیمارات و میسرو سعودیەش بگرێتەوە.

ئەوەی لەسوریا رویدا پێشتر ئامادەكاری بۆ كراوە.

دوای روخانی ئەسەد ئیسرائیل گەیشتوەتە سنوری دیمەشق.

حزبی بەعسی قەدەغەكراو هەوڵی ناوەوەی دووبەرەكی و ئاشوب دەدات و دەبێت لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە رێگریان لێ بكرێت.

ئیمە لەگەڵ رەوتی سەدر پەروەردەی یەك قوتابخانەین و دەبێـت پێكەوە كار لەسەر بونیاندانی دەزگاكانی دەوڵەت بنێین.

هەمواری یاسای هەڵبژاردن دوای پشووی یاسادانان گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

سەرچاوە.. تۆڕی راگەیاندنی عێراقی