plus4
پێش مانگێک
ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: باوکی ئەو منداڵەی لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە تیرۆرستەو بە 35 ساڵ زیندانی سزادراوە و سێ مامەی دیکەشی کوژراون و ئێستاش دوو مامی دیکەی بەهۆکاری گیان لەدەستدانی تۆمەتبارن و دەستگیرکراون.
وتیشی، ئەو خێزانە خەڵکی شارێکی دیکەن و ئێستا نیشتەجێی کەرکوک بونە، کەرکوک وەک تەنەگەی خۆڵ و خاشاکی لێهاتووەو هەرچی پیسی هەیە و خەڵکی نامۆیە لێرە کۆکراوەتەوە.
هۆشداریشیدا کە ئەگەر دەزگا ئەمنییەکان رێوشوێن نەگرنەبەر ئەوە رۆژێک وای لێدێت کەس ناوێرێت لەماڵەکەی بچێتە دەرەوە.