الطب العدلي
plus4
پێش مانگێک

ئەمڕۆ کەسوکاری مردوویەک کە رەتیانکردووەتەوە شیکاری پزیشکی بۆ مردووەکەیان بکرێت، دەستدرێژیان کردووەتە سەر کارمەندێکی دادپزیشکی کەرکوک و ئێستا یەکێک لەدەستدرێژیکارەکان هەڵاتووە.

سەرچاوەیەک لەدادپزیشکی کەرکوک بۆ plus4 ئاشکرایکرد، براو کوڕێکی مردووەکە هێرشیان کردووەتە سەر کارمەندەکەیان و دەستدرێژیان کردووەتە سەری، سکاڵای یاسایی لەدژیان تۆمارکراوە و کوڕەکەی دەستگیرکراوە بەڵام براکەی کە فەرمانبەری دیوانی پارێزگایە هەڵاتووە.