plus4
پێش ٢ هەفتە
وەزارەتی دارایی عێراق رەتیدەکاتەوە بەهۆی نەبونی نەختینەوە موچەی فەرمانبەران دواکەوتبێت و دەڵێت:" پابەندین بەپرۆسەی دابینکردنی موچە بۆ فەرمانبەران و فەرمانگەی ژمێریاری سەرقاڵی خەرچکردنی شایستەو موچەی مانگی کانونی یەکەمی وەزارەت و پارێزگاکانە بەپێی ئەو خشتەیەی دیاریکراوە.
دەشڵێت: هەوڵەکانیان بۆ بەردەوامی خەرچکردنی شایستە داراییەکان بەبێ دواکەوتن و بڕین بەردەوامە.
لەرونکردنەوەکەدا بەهیچ شێوەیەک باسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناکات کە هێشتا موچەی مانگەکانی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمیان وەرنەگرتووە.