plus4
پێش ٢ ساڵ
دادگای تاوانەکانی کەرکوک بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عێراقی، سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ (رێبوار تاڵەبانی) دەرکرد، لەبڕیارەکەشدا ناوبراو بە تاوانباری هەڵاتوو دەناسێنێت و دەڵێت " دەتوانی خۆت رادەستی دادگا یاخود پۆلیس بکەی و تانە لە بڕیارەکە بدەی."
دادگای کەرکوک، گەشتی دەرەوەی وەڵات لە (رێبوار تاڵەبانی) قەدەغەدەکات و دەستیش دەگرێت بەسەر هەموو سەروەت و سامانەکەیدا.