plus4
پێش ڕۆژێک
ئەسیر داوود غریری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند: فۆڕمی ئەکترۆنی بەتەواوی دەکرێتە ئەلیکترۆنی بەشێوەیەک پێویست نەکات هاوڵاتی سەردانی فەرمانگەکان بکات و رێوشوێنە ئیدارییەکانیش هەر لەرێگەی ئەپلیکەیشنەوە ئەنجام دەدرێت.
بەوتەی وەزیر، هەر هاولاتییەک بەمۆبایلەکەی دەستی مامەڵەی تۆمارکردن و جیاکردنەوەی فۆڕم و زیادکردنی هاوسەرو منداڵ و سڕینەوەی مردوو بەئەلیکترۆنی پێشکەش دەکات.
وتیشی، ئێستا ئەزمونەکە لە پارێزگاکانی واست و سەڵاحەدین کەوتووەتەکارو بەم نزیکانە لەپێنج پارێزگای تر دەکەویتەکارو تا هەموو عێراق دەگرێتەوە.