عوا صف
plus4
پێش ڕۆژێک

بەرگری شارستانی کەرکوک بەهۆی ئەو رەشەبا بەهێزەی شارەکەی گرتووەتەوە چەند رێنماییەک بۆ هاوڵاتییان بڵاودەکاتەوەو دەلێت:

 

خۆتان لەستۆن و تەلی کارەباکان بەدوور بگرن کە ئەگەری بچرانی هەیەو لەژێر داریشدا مەوەستن کە مەترسی شکانی دەبێت.

 

داواش دەکات هاوڵاتیان خۆیان بەدوور بگرن لەبالەخانەی تەواونەکراو و تاوەری کارەباو ئەنتەرنێت و پەیوەندییەکان، لەگەڵ تابلۆی ریکلامی سەر شەقامەکان.

 

بەرگری شارستانی داوا لەشۆفێران دەکات بەوریاییەوە شۆفێری بکەن بەتایبەت کە خۆڵبارین ئاستی بینینی کەم کردووتەوە.

 

بەپیویستیشی دەزانێت هاوڵاتیان دەرگاو پەنجەرەی ماڵەکانیان دابخەن و نەهێڵن منداڵەکانیان بچێتە کۆڵان و لەپەڕینەوەی شەقامەکانیشدا ئاگاداربن چونکە ئاستی بینینی شۆفێر لەشەواندا کەمدەبێتەوە بەهۆی خۆڵبارین و رەشەباکەوە.

 

لەئەگەری رودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاویش پەیوەندی بە 115 ی بەرگری شارستانییەوە بکەن.