سوپای عێراق
plus4
پێش 3 مانگ

سوپای عێراق لەدادگای کەرکوک بەتۆمەتی زیادەڕۆییکردنە سەر زەوی وەزارەتی بەرگری، سکاڵای یاسایی لەدژی جوتیارانی کوردی تۆپزاوا تۆمارکردووە.

ساتع کەرکوکی نوێنەری جوتیارانی تۆپزاوا بە plus4ی راگەیاند: دۆسییەکە لە بنکەی پۆلیسی یایچییە، سکاڵاکە لەسەر شەش پارچە زەوی کراوە کە ڕووبەرەکەی نزیکەی 500 دۆنم زەوی دەبێت.

وتیشی، هێشتا دیارنییە سکاڵا لەسەر چەند کەس کراوە بەڵام تەنها موختاری گوندەکە ئاگادارکراوەتەوە رۆژی یەکشەممە ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی وتەکانی .