شرطة
plus4
پێش 15 کاتژمێر

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک رەتیکردەوە ئۆتۆمبێلی بۆمبــ.ـرێژکراو نزیک بازارێ زێرەنگەری دانرابێت و بۆ رای گشتی بڵاویدەکاتەوە کە ئەو هەواڵە دوورە لەراستییەوە.

هەڕەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی یاساییش دژی ئەو پەیجانە دەکات کە ترس و تۆقاندن بڵاودەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی plus4 ئۆتۆمبێلەکە گومانلێکراو بوەو دوای پشکنین دەرکەوتووە هیچ تەقەمەنییەکی تێدا نییەو شۆفێرەکەی بۆ بازاڕیکردن بەجێیهێشتووە، ئۆتۆمبێلەکەو شۆفیرەکەی رەوانەی بنکەی پۆلیس کراون و رێوشوێنی یاساییش دەگیرێتەبەر.