plus4
پێش 15 کاتژمێر
وەزارەتى پلاندانانی عێراق رایگەیاند ، دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە لووەکانی شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی خوێنی لە پارێزگاى کەرکوک گەیشتوەتە قۆناغەکانی کۆتایی.
بەپێی بەیانامەیەکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لیژنەی بەدواداچوونی پڕۆژەکەكان سەردانێکی مەیدانی بۆ پڕۆژەی دامەزراندنی یەکەم و مۆدێرنترین سەنتەری تایبەتمەند بە لووەکانی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی خوێن لەکەرکوک ئەنجامداوە کە (100) قەرەوێڵە لەخۆدەگرێت
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ڕووبەری سەنتەرەکە (٧ هەزار) مەتر دووجایە، بەدوو قۆناغ جێبەجێ دەكرێت
رونیشیکردوەتەوە، سەنتەرەکە لە (٣) نهۆم پێکهاتووە کە چەندین هۆڵ و ژووری بیماران لەخۆدەگرێت، لەگەڵ تاقیگە و دەرمانخانە و (16) ژووری تایبەت بە پزیشکان و ژێرزەمینێک کە ژووری خزمەتگوزاری و ئامێری ساردکردنەوە و گەرمکەرەوەی تێدایە، چێشتخانە و پەناگەیەکی فریاگوزاری، جگە لە باخچە و پاڕكی وەستانی ئۆتۆمبێل