مارةكة
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 مانگ

وەستا ئاكام كە پیشەی دانانی شاشە و كامێرایە بۆ ئۆتۆمبێل لەكەركوك لەلێدوانێكیدا بۆ plus4 رایگەیاند: ئۆتۆمبێلێكیان بۆ هێناین تا دەشپولەكەی بكەینەوە چونكە شۆفێرەكە وتی مارێك چوەتە ناو دەشپولەكەوە.

 

وتیشی، ئۆتۆمبێلەكە بۆ چەند كەسێك دەگەڕایەوە كە خەڵكی سلێمانی بون و پیشەیان كڕین و فرۆشتنی مار بوە، لەچێشتخانەیەكی نزیك نانیان خواردووەو دوای گەڕانەوە بۆیان دەركەوتووە، یەكێك لەو مارانەی لەئۆتۆمبێلەكەیاندا بوە لەجانتاكەی دەرچووەو چوەتە دەشپولی ئۆتۆمبێلەكەوە.

 

وەستا ئاكام دەیگێڕێتەوەو دەڵێت: وامدەزانی مارێكی بچوكە بەڵام شۆك بوم كاتێك بینیم چوار مەتر و نیوە و كێشی 27 كیلۆیە، بەمۆبایل وێنەیمان گرت نەمانزانی بەم شێوەیەی ئێستا بڵاودەبێتەوەو بۆ خەڵك دەبێتە جێی سەرسوڕمان.

 

وەستا رزگار كە پیشەی كارەباییە و سەرەتا ئۆتۆمبێلەكەیان بردووەتە لای ئەو، دەڵێت: چەند مارێكی دیكەی گەورەش لەئۆتۆمبێلەكەیاندا بوو، ئەوان خۆیان باسیانكرد كە هیوایەتیان بەخێوكردنی مارە و مارەكانشیان بێ زیانە چونكە ددان و ژارەكەی دەرهێنراوە.

 

ئاوات یەكێكی دیكەیە لەشایەتحاڵەكانی ساتی دەرهێنانی مارەكە بە plus4ی راگەیاند: كاتێك سەرنشینەكان چوبونە چێشتخانەكە بۆ نان خواردن، جانتای مارەكەیان كەمێك كردبوەوە تاوەكو هەوا بكێشێت بەڵام مارەكە توانیبوی دەربچێت و بچێتە دەشپولەكەوەو خۆی بە بۆڕی شاسییەكە بەستبوەوە.