د. ئةحمةد
plus4
پێش 3 مانگ

ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە پەیامێکدا بۆ دانیشتوانی گەڕەکی پەنجەعەلی دەڵێت، ئێمە چاوەڕێی ئیدارەیەک بووین جگە لە خزمەتگوزاری گرنگی بە سەوزایی ناو شار و ژینگەی هاوڵاتیانی خۆی بدات ئەمەش بەتەنها بە ئیدارەی خۆجێی ناکرێت ئەگەر هاوڵاتیانی شارەکە یارمەتیدەر نەبن بۆ ئەو مەبەستە.

رونیشیکردوەتەوە، لەئێستا دا لەسەر فەرمانی پارێزگاری کەرکوک دەست دەكرێت بە دروستكردنی باخچەی مۆدێرن و سەوزكردنی دەوروبەری یاریگای نێودەوڵەتی كەركوك تا سیمایەكی جوانتر بە كەركوك و یاریگاكە و گەڕەكەكانی ڕزگاری و پەنجە عەلی ببەخشێت.

سەبارەت بەکسبکارانی گەڕەکەکەش ووتی، پێشتر ماوەی مانگێك مۆڵەت بە كاسبكارانی نزیك یاریگاكە درا تا شوێنی كاركردنیان بگوازنەوە بۆ ئەو شوێنەی لەلایەن ئیدارەی كەركوكەوە بۆیان تەرخانكران كراوە، چونكە مانەوەی ئەو شوێنكارە هەڕەمەكییانە بەو جۆرەی ئێستا سەرپێچیە و ڕێگرە لەبەردەم دەستكردن بە دروستكردنی ئەو باخچە و پاركە نموونەییانەی كە بڕیاری لەسەر دراوە.