جامعة كركوك
plus4
پێش 3 مانگ

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەكۆبونەوەی ئەمڕۆیدا، بەكۆی دەنگ بڕیاریدا بە تەرخانكردنی خانویەكی دروستكراو لەسەر پارچە زەویی بەژمارە 5/24ی كەرتی 37ی سەیادە بۆ زانكۆی كەركوك- وەزارەتی خوێندنی باڵا، كە خاوەندارێتییەكە بۆ فەرمانگەی كارگێڕی موڵكدارێتییەكان ( املاك ) دەگەڕێتەوە.

 

لەبڕیارەكەدا هیچ وردەكارییەك ناخاتەڕوو كە خانوەكە كێ دروستیكردووەو هۆكاری گۆڕینی رەگەزو خاوەندارێتییەكەی چییە.