مالكي
plus4
پێش 3 مانگ

دوێنێ لەسەردانەکەیدا بۆ بەغدا، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون کۆبوەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، نوری مالکی لەکۆبونەوەکەدا بە رێبوار تەهای وتووە:" بەهەموو توانام پشتیوانتم و پشتگیریی لەئیدارەی کەرکوک دەکەم و هەرچییەکیش بەو بکرێت درێخی ناکات."

 

داواشیکردووە، گوێ بە قسەی ئەو لایەنانە نەدەن کە هیچ خێرێکیان بۆ کەرکوک و تەنانەت عێراقیش ناوێت، بەڵکو خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن و شارەکە لەروی ئەمنییە بپارێزن بەو پێیەی جگە لەگروپە چەکدارەکان، خەڵکانی دیکەش سەقامگیری شارەکە لەبەرژەوەندیاندا نییە.

 

هاوکات شێخ هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی لەمیانی پێشوازیکردنی لە رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند،

 

کارو پلان و نەهجی پارێزگاری کەرکوک، سەرۆک مام جەلالمان بیردەخاتەوە.

 

پشتیوانی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیشی بۆ ئیدارەی کەرکوک دووپاتکردەوە.