
plus4
پێش 3 مانگ
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەچوارچێوەی کارئاسانییکردن لەڕایکردنی مامەڵەی هاوڵاتیاندا، بڕیاریدا بۆ دەرهێنانی پاسەپۆرت هاوڵاتیان پابەند نەکرێن بەشوێنی نیشتەجێبوون و لەهەر پارێزگایەکی عێراق بن پاسەپۆرتیان بۆ دەربهێندرێت.
هاوکات رێنمایشدا بۆ پێشکەشکردنی مامەڵەی دەرهێنانی پاسەپۆرت تەنها پشت بە کارتی نیشتیمانی ببەسترێت.
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، بۆ ئەم هەنگاوەی پشتی بەیاسای پاسەپۆرتی ژمارە 32 ی ساڵی 2015 و سیستمی پاسەپۆرتی ژمارە 12ی ساڵی 2011 بەستووە.