
plus4
پێش 3 مانگ
دەستەی مامۆستایانی خوێندنی كوردی لەكەركوك رایگەیاند، وەك وڵامدانەوەیەك بۆ فشارەكانی بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی، كاتژمێر 10:00ی بەیانی رۆژی سێ شەمە 2024/12/24 لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك خۆپێشاندانێكی فراوان ئەنجام دەدەن .
بەپێی راگەیاندراوێك كە بڵاوكراوەتەوە، مامۆستایان داوای خەرچكردنی موچەی هەردوو مانگی 11 و 12 دەكەن، لەگەڵ تەوتینكردنی موچەكانیان و گواستنەوەی راژەكانیان بۆ سەر بەغدا.
گردبونەوەكە لەكاردانەوەی هەڕەشەیەكی كامەران عەلی بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی ئەنجام دەدرێت كە دەڵێت هەر مامۆستایەكی ناڕازیی بێت و دەوام نەكات، وەك دابڕاو لەقەڵەم دەدرێت.