
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ
هەواڵگری داقوق ئەنجامدەری تەقینەوەی بۆمبە دەنگییەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەی دەستگیرکرد.
سەرچاوەیەک لەهەواڵگری کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: بەشی داقوی هەواڵگری توانیویانە ئەنجامدەری تەقینەوەی بۆمبە دەنگییەکەی گەڕەکی خۆرز بەماددەی 4ی تیرۆر دەستگیربکەن.
وتیشی، تۆمەتبارەکە ناوی ( أ.أ ) و پێشینەی تاوانکاری هەیە.
رۆژی 12ی ئەم مانگە لەگەڕەکی خۆرزی قەزای داقوق، بۆمبێکی دەنگی لەبەردەم دووکانی هاوڵاتییەکی کورد تەقێندرایەوەو تەنها زیانی ماددی بەر دووکانەکەو دوو ئۆتۆمبێل کەوت بەبێ ئەوەی زیانی گیانی هەبێت.