ريبوار- حةسةن مةجيد
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ

بۆ یەكەم جار لەدوای پێكهێنانی ئیدارەی نوێی كەركوك، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی پارێزگاری كەركوك دەكات.

 

بەپێی راگەیاندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی پارێزگاری كەركوك، رێبوار تەها پێشوازی لە حەسەن مەجید سەرۆكی فراكسیۆن و ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووە.

 

ئەمەش لەكاتێكدایە، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەدادگای كارگێڕی سكاڵایان لەدژی ئیدارەی نوێی كەركوك تۆماركردووەو نا یاسایی ناویان بردووە، بڕیاریشە 24ی ئەم مانگە داگا لەبارەی سكاڵاكەوە بڕیار بدات.