خاليد شوانيي
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 مانگ

سەرچاوەیەکی تایبەت بە plus4ی راگەیاند: کەمێک پێش ئێستا وەزیری خوێندنی باڵای عێراق پەیوەندی بە سەرۆکی زانکۆی کەرکوکەوە کردووەو ئاراستەیکردووە، خوێندکارانی کورد هاوشێوەی رابردوو بەزمانی کوردی وەڵام دەدەنەوە، راشیسپاردووە کە پرسیارەکانیان بۆ بکرێتە کوردی و چیتر کار بەو رێنمایی و راسپاردەیەی وەزارەت نەکەن کە 12ی ئەم مانگە ئاراستە کراوە.

 

لەدوای پەیوەندییەکەشی بەسەرۆکی زانکۆی کەرکوکەوە، وەزیری خوێندنی باڵا بەتەلەفۆن خالید شوانی وەزیری دادی عێراق ئاگادارکردووەتەوە کە کێشەکەی چارەسەر کردووە و دڵنیاشی کردووەتەوە کە تاقیکردنەوەکەی ئەمڕۆ بۆ خوێندکارانی کورد دووبارە دەکرێتەوە.

 

وەزیری داد، سوپاسی وەزیری خوێندنی باڶای کردووە کە لەسەر داواکارییەکەی ئەو، بەدەم کێشەکەوە چوەو هەڵوێستی هەبوەو چارەسەری کردووە.