محافةزةي كةركوك
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 salê

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەواوی ئەفسەرو كارمەندانی هێزی پاراستنی باڵەخانەی پارێزگای كەركوك بە دەستەبەری دارایی (كەفالەت) ئازادكراون.

 

دەستگیركراوەكان بریتیبون لە عەقید نەوزاد ستار بەرپرسی هێزی پاراستنی باڵەخانەی پارێزگا و عەقید ئەژی، لەگەڵ هەشت كارمەندی دیكەی پۆلیس كە ئەركیان لەباڵەخانەی پارێزگایە.

 

دەستگیركردنیان بەمەبەستی لێكۆڵینەوە بوە  سەبارەت بەگرژییەكانی دوێنێی نێو باڵەخانەی پارێزگا كە لەنێوان ئەوان و پاسەوانەكانی سەرۆكی ئەنجومەن رویداوە.