محافةزةي كةركوك
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ

لەدوای گرژییەكانی دوێنێی نێو باڵەخانەی پارێزگای كەركوك، بەرپرسی هێزی پاراستی باڵەخانەی پارێزگای كەركوك و 9 ئەفسەرو كارمەندی تر دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.

 

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی هەواڵی plus4، عەقید نەوزاد ستار ئەفسەری بەرپرس لەهێزی پاراستنی باڵەخانەی پارێزگا و ئەفسەرێكی تر بەناوی عەقید ئەژی، لەگەڵ 8 كارمەندی پۆلیس بۆ لێكۆڵینەوە لەروداوەكە دەستگیركراون و لە ئینزوباتییەی پۆلیس دەستبەسەرن.

 

نیوەڕۆی دوێنێ، دوای ئەوەی محەمەد ئیبراهیم حافز زیادەڕۆیی كردووەتە سەر كارمەندێكی پاسەوان لەدەرگای چونە ژورەوە بۆ نێو باڵەخانەی پارێزگا، گرژی رویداوەو بابەتەكە گەورە كرایەوە.

 

رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، فەرماندەی پۆلیسی راسپارد لێكۆڵینەوە لەروداوەكە بكەن و رێوشوێنی یاسایی لەدژی ئەو كەسانە بگرنەبەر كە هۆكاری روداوەكە بونە، ئەفسەری بەرپرس لەپاراستنی باڵەخانەی پارێزگا و هەشت كارمەندەكە بۆ بابەتی لێكۆڵینەوە راگیراون.

 

هەر دوێنێ شەو رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك و محەمەد حافز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا بەیەكەوە كۆبونەوەو تەئكیدیان كردەوە لەئەنجامدانی لێكۆڵینەوەو گرتنەبەری رێوشوێنى ئەمنیی دژی ئەو كارمەندانەی هۆكاری گرژییەكە بونە  .

 

لەدوای روداوەكە، زاهیر ئەنوەر عاسی لەبەیاننامەیەكدا روداوەكەی خستە ئەستۆی پاسەوانەكانی پارێزگاری كەركوك كە سەر بە هێزە عێراقییەكان نین، وەك ئاماژە بۆ ئەوەی بڵێت پێشمەرگەن و بە "نا رێكخراو و بێ مۆڕال وەسفی كردوون".