داعش
plus4
پێش 4 مانگ

دوای ئەوەی لەکەرکوک ئاڵای رەشیان هەڵکرد و دەستگیرکران، د۱۱عــ.ــش دەیەوێت بنوسینی سەر دیوارەکان خۆی دەرخاتەوە

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند شەوی رابردوو چەند کەسێکی نەناسراو دەستیان بەنوسین وبانگەشە بۆ د۱۱عــ.ــش کردوە لە پارێزگای ئەنبارو لەسەر دیوارەکان بەخەتی رەش بانگەشەیان بەمانەوەی خەلافەتی د۱۱عــ.ــش کردووە.

وتیشی هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە و توانیویانە ئەو کەسانە دەستگیربکەن کە لەسەر دیواەکان بانگەشەیان بۆ د۱۱عــ.ش کردووە.

لەچەند رۆژی رابردووشدا لە سنوری قەزای حەویجە ، دوای هەڵکردنی ئاڵای رەشی د١١عش لەسەر قوتابخانەیەکی قەزاکە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەواڵی دەستگیرکردنی گروپەکەی بڵاوکردەوەو بە شانەی نستووی ئەو گروپە ناویانی برد

بەپێی راگەیەندراوەکە، شانە نستووەکەی د١١عش لەگوندی عریشەی ناحیەی عەباسی دەستگیرکراون و 6 کەس بونەو دەستیشگیراوە بەسەر ( ئاڵای رەش و گولە ئاربیجی و تەقەمەنی )ـــدا کە بۆ کردەوەی تیرۆرستی ئامادەیان کردووە.